Charity No:1136265
بسم الله الرحمن الرحيم
والله في عون العبد مادام العبد في عون أخيه
خوا له‌پشتگیری به‌نده‌که‌یدایه هه‌تا ئه‌و له‌پشتگیری برا که‌یدا بێت
Human Aid Foundation
دامه‌زراوه‌ی یارمه‌تی مرۆیی
مامه‌گیان باوکمان نه‌ماوه هه‌تیوین تۆ یارمه‌تيمان ده‌ده‌یت ؟ ئه‌ی پورێ گیان تۆ رۆ‌ژانه‌که‌ی دایکمان ده‌ده‌ی تێ؟
برایان و خوشکانی به‌ڕێز
دامه‌زراوه‌ی یارمه‌تی مرۆیی ئه‌رکی یارمه‌تی هه تیوه نازداره‌کان و نه‌خۆشه بێ ده‌رامه‌ته‌کان و خانه‌واده هه ژاره‌کانی کوردستانی له ئه‌ستۆ گرتووه که سه‌رجه‌م بێ نه‌واکانی کوردستان ده‌گرێته‌وه به بێ هیچ جیاوازی و لایه‌نکاری یه‌ک و به‌سه‌ر به‌خۆیی سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچکه‌که‌ن به‌شدار پێده‌کات و به ئه‌وپه‌ڕی ده‌ست پاکی و
ئه‌مینی یه‌وه کاره‌کانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات. بۆیه داوا له یه‌که یه‌که‌ی به‌ڕێزتان ده‌که‌ین به خۆشکان و برایانه‌وه
که ده‌ستی مه‌ردانه‌تان درێژ بکه‌ن و بزه‌یه‌ک بخه‌نه‌وه سه‌ر لێوی ئه‌و خنجیلانانه‌ی که ده‌مێکه‌یه دوورن له سۆز‌و
ئامێزی باوکایه‌تی و به نێوچاویانه‌وه په‌ژاره‌ی زۆر به‌دی ده‌کرێت و له بۆنه‌کاندا چاوه‌ڕوانی ئێوه‌ی دڵسۆز ، ئێوه‌ی
هاوزوبان ، ئێوه‌ی مام و ئێوه‌ی خاڵن تالایه‌ک بکه‌نه‌وه به‌لایانداو ڕۆژانه ژماره‌شیان له زۆربووندایه!!!!!! ته‌نها ده‌رامه‌تی میوه‌ی یه‌ک ئێواره بکه مانگانه‌یه‌ک و دڵی نازدارێکی پێ خۆش بکه‌و به ئارامی سه‌ر بکه‌ره سه‌ر سه‌رینه‌که‌ت!!!
هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خۆشه بێ چارانه‌ی که ساڵانێکه ده‌تلێنه‌وه به‌ده‌م ئازاره‌وه له‌به‌ر بێ ده‌رامه‌تی تا ئێستا ئاهوو
خه‌م و په‌ژاره‌به‌شیان بووه و ڕۆژانه ڕۆڵه خنجیلانه‌کانیان له ده‌وری باوکیان کۆ ده‌بنه‌وه‌و له بری زه‌رده‌خه‌نه
فرمێسکی حه‌سره‌ت به‌سه‌ر ڕومه‌ته ئاڵه‌کانیاندا دێته خوارو چاوه‌ڕوانی خێرخوازێکی دڵسۆزی وه‌ک ئێوه‌ن که له‌و ته‌نگانه ڕزگاریان که‌ن . ئه‌گه‌ر نا دارمه‌یت وخامی سپی به‌م زوانه له پێش ده‌رگایان ده‌بێنرێت و ئیتر بۆ هه‌تا هه‌تایه ئامێزی پڕسۆزی دایکی خۆشه‌ویست و باوکی ئازیز نابیننه‌وه..!!!!!!
جا ئازیزم چش بکه له خواردنی ته‌نها ژه‌مێک و به‌شداری پێ بکه له که‌م کردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی ئه‌و هه موو ئاهوو
هه‌نسکانه‌ی ساڵانێکه ئه‌و به‌سته‌زمانانه هه‌ڵی ده‌کێشن وبه‌و تۆزه هاوکارییه‌ت مێژویه‌ک بۆ خۆت تۆمار بکه‌و
ئه‌و چاکانه‌ت بکه‌ره قه‌ڵغان و بیده‌ره به‌ر به‌ڵاو ناڕه‌حه‌تییه‌کان.
براو خوشکی دڵسۆزوو به خشنده هاوکاری و به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌یه‌کی هه‌ژار ئه‌وانه‌ی که ڕۆژگارێکه
عیززه‌تی نه‌فسیان ڕێگه‌یان پێ نه‌داون ده‌س له که‌س پان بکه‌نه‌وه ، به‌و هۆیه‌وه ناخ و ڕواڵه‌تیشیان تاڵی و حه‌سره‌تی
زۆری له ئامێز گرتووه !!!!!!! به بێوه ژن کۆشی و به‌که‌م ئه‌ندامی و به کوێره‌وه‌ری جۆراو جۆر توانراوه تا ئێره بهێنن ، به ڵام گرانی و کرێچیه‌تی و سه‌ختی باری ژیان ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون و چیتر ناتوانن بژێوی خۆیان و جگه‌ر گۆشه‌کانیان دابین بکه‌ن.
بۆیه ئێمه له‌بری هه‌رکه‌م ده‌رامه‌تێک ، هه‌رنازدارێکی بێ باوک ، هه ر نه‌خۆشێکی بێ چاره بانگهێشتی جه‌نابتان ده‌که‌ین بۆ دیاری کردنی مانگانه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر که‌میش بێت . بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام یارمه‌تیه‌کانیان بۆ بچێت ، یاخود هه‌رچه‌ندێک له‌ده‌ستت دێت ببه‌خشه
با مانگانه‌ش نه‌بێت ......
با خوای گه‌وره پێت ببه‌خشێت و سه‌رفرازت بکات. ئه‌وه‌ش بزانه که پاداشتی چاکه خوازان هه‌رگیز وون نابێت.
ده‌توانن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه هاوکاریه‌کانتان بنێرن به م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
Human Aid Foundation
HSBC Bank
Sort code: 401315 Bank account 14325575
هه‌روه‌ها بۆ زانیاری زیاتر تکایه سه‌ردانی وێب سایته‌که‌مان بکه ؛
www.h-a-f.org.uk
E-mail : donatehaf@hotmail.co.uk
یان له‌ڕێگای ژماره ته‌له‌فۆنی به‌ریتانیا :
00441274663202
|